پزیشکێکی جوانکاری لە شاری سلێمانی و بۆ یەکەمین جار نەشتەرگەری دەرهێنانی چەوری ورگی بۆ خۆی ئەنجامدا، ئەم کارەش بووە مایەی سەرنج و دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.
د.ئارا حاجی یوسف، پزیشکێکی پسپۆڕە لە بواری جوانکاریدا لە شاری سلێمانی کاری جوانکاری بۆ هاوڵاتیان دەکات، دوێنێ یەکشەممە ٨ی تشرینی یەکەم، هەستا بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری راکێشانی چەوری ورگ، ئەو کارەشی بە دەستی خۆی ئەنجامدا، ئەمەش بۆیەکەمجارە لە مێژوی کوردد و لە سەر ئاستی جیهانیش دووەم پزیشکە نەشتەرگەری، کە پزیشکێک نەشتەرگەری بۆ جەستەی خۆی ئەنجامبدات.
نەشتەرگەری دەرهێنان و راکێشانی چەوری ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان و تەواوی جیهان بووەتە نەشتەرگەرییەکی باو، کە بە یەکێک لە نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەکان دادەنرێت و تیایدا چەوری کەڵەکەبوو لە بەشە جیاوازەکانی جەستە دەردەهێنرێێت.