دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد

كەمێك لەمەوبەر دانیشتنی ژمارە پێنجی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی جێگری یەكەم و بە ئامادەبونی ٢٢٥ پەرلەمانتار دەستی پێكرد.

بەگوێرەی زانیاریەكان دانیشتنەكەی ئەمڕۆ سێشەممەی پەرلەمان لەسەر چوار خاڵە و فراكسیۆنی پارتیش كە نیگەرانی لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار هەبوو بەشداری تێدا دەكەن.

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە ئەمڕۆ پەرلەمانتارێكی گۆڕان سوێندی یاسایی دەخوات و یەكێكی دیكەش لەو خاڵانەی ئەمڕۆ دەنگی لەسەر دەدرێت دیاریكردنی بڕیاردەرانی پەرلەمان، هەروەها پێكهێنانی لیژنەیەكە بۆ دیاریكردنی پەرلەمانتاران بۆ لیژنەكان.

هەروەها بڕیارە هەر ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ئەو لیژنەیە بدرێت كە بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پێكهێنراوە كە هەموار بكرێتەوە.



PM:02:21:09/10/2018