داوا لە بەرهەم ساڵح دەکرێت داوای لێبوردن بکات

رۆژنامەنووس و چالاکوانی دیار عەلی سیاسی داوا لە د.بەرهەم ساڵح وەک سەرۆکی عێراق دەکات داوای لێبوردن لەخەڵکی کوردستان بکات.

لە وتارێکدا عەلی مەحمود ناسراو بە " عەلی سیاسی کە بەناونیشانی "بەڕێز بەرهەم ساڵەح دەست بەجێ داوای لێبوردن بكە!" هاتووە " 15 ساڵی تەواوە، لە پای ئەو تاوانانەی عێراق بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان لە رابردوودا ئەنجامی داوە، داوا دەكرێت سەرۆك كۆماری عێراق وەك رەمزی باڵای وڵات داوای لێبوردن بكات، ئەركی جەنابی تاڵەبانی و بارزانی بوو، لەو مانگە سەرەتاییەی دوای روخانی سەدام بونە سەرۆك كۆماری عێراق بە پێی پیتی ناوەكانیان، دەبوایە ئەو ئەركەیان جێبەجێ بكردبایا، دواتر بەڕێز فوئاد مەعسوم، دواتر بۆ دوو خول بەڕێز تاڵەبانی سەۆك بوو، دەیان جار ئەم داوایەی بەرەو رو كرایەوە، وەڵام هەر نەبوو، بەڕێز مەعسومیش هات، داواكارییەكە روو لەویش ساڵ لە دوای ساڵ هەر بەردەوامە، ئەویش هەر بێدەنگ بوو، هەموو نەیانتوانی بە ئەركی خۆیان هەڵستن و سەروەرییەك بۆ مرۆڤایەتی و مێژوو تۆمار بكەن، تەنها بۆ كورد نا بەڵكە بۆ مرۆڤایەتی، ناویان لە ریزی ئەوانەدا تۆمار بكرێت لە وڵاتانی خۆیان بەو شێوە هەڵوێستە هەڵستاون".




PM:07:59:09/10/2018