وێنە.. هاوسەرە کۆنەکەی ئیبراهیم تاتلیساز خیانەتی هاوسەرەکەی ئاشکرا دەکات

خانمە هاوسەری پێشووی ئیبراهیم تاتلیساز دەریا تونا خیانەتی هاوسەرەکەی ئیبراهیم تاتلیساز لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرا دەکات.

دەریا توانا کە ئەکتەرێکی ناوبانگی تورکیاو ماوەیەکی زۆر هاوسەری ئیبراهیم تاتلیساز بووە، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا چۆنێتی خیانەتی هاوسەرەکەی ئاشکرا کردو، وتی " رۆژێک سەردانی گۆڵفرۆشێکی بەناوبانگم کرد، چەپکە گووڵێکی زۆر جوانی سووری ئامادە کردبوو، کارمەندەکە کە منی بینی تێکچوو هەوڵی دا کارتی سەر گووڵەکە بشارێتەوە کە تەماشام کرد بۆم دەرکەوت دیاری ئیبراهیمە بۆ کچە گۆرانیبیژێکی ناسراوی ناردووە".

هاوسەرە کۆنەکەی ئیبراهیم تاتلیساز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو رووداوە ٢٤ ساڵ لەمەوبەر بووە.  



PM:10:00:09/10/2018