دوو تەقینەوە لە تکریت روویداو پێنج کەس بونە قوربانی

دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لەشاری تکریتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین روویداو بەو هۆیەوەکەسێک کوژراوەو چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی تشرینی یەکەم، بۆمبێکی چێنراو لەپشت بەنزینخانەیەک تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە کەسێکی مەدەنی کوژراوەو چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

 سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوکات بۆمبێکی چێنراوی دیکە لە شەقامی 40ی تکریت تەقیوەتەوە، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.



PM:08:30:10/10/2018