ئۆمیتی بۆ یاری کلاسیکۆ لە مەترسیدایە


بەپێی هەواڵی رۆژنامە کەتەلۆنیەکانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە، ئۆمتیتی بەرگریکاری ئەم یانەیە گومانی بەشداریکردنی بۆ یاری کلاسیکۆ لە ٢٨ی ئەم مانگە بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید لێدەکرێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە بەهۆی ئازار لە ئەژنۆی ئۆمتیتیدا، ئەو یاریزانە لەوانەیە نەتوانێت ئامادەی یاری کلاسیکۆ ببێت و تا ئیستا بە تەواوی لە پێکانەکەی باش نەبۆتەوە.
رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات بەدڵنیاییەوە ئەو یاریزانە ئامادەی یاری هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا بەرامبەر بە یانەی سیڤییا نابێت و بۆ یاری بەرامبەر بە یانەکانی ئینتەرمیلان لە خولی یانە پاڵەوانەکان وریاڵ مەدرید لە یاری کلاسیکۆ، گومان دەکرێت یاری نەکات و لە پێکانەکەی باش نەبێتەوە.



PM:11:36:10/10/2018