وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی دوو وەزارەتی ئاشکرا کرد

وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە رۆژی یەکشەممە مووچەی دوو وەزارەت دابەشبکرێت.

ماڵپەڕی دواڕۆژ لە زاری سەرچاوەیەک لە یەکێک لە بانکەکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە" رۆژی یەکشەممە مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و سامانە سروشتییەکان دابەشدەکرێت".
ئاشکراشی کردووە ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.

ئه‌م بابه‌ته ‌5018 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:49:11/10/2018