نرخی تەماتە دابەزیەوە

ئەو تەماتەیەی بەرھەم دەهێنرێت لە پێنجوێن رێگری دەکرێت ببرێت بۆ خواروی عێراق، ئەمەش نرخی تەماتەی دابەزاندووە

عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2018 رێگە نەدراوە بە بازرگانەکانی خواروی عێراق بچنە ناو پێنجوێن بۆ کڕینی تەماتە لە جوتیارانی ناوچەکە.

ڕاشیگەیاندووە: "پەیوەندیمان کرد بە قایمقامی پێنجوێن لەسەر ھۆکاری رێگەنەدان بە جوتیارانی عێراقی پێیڕاگەیاندین کە ئاگاداری ئەو کێشەیە نین و ھیچ بڕیارێک دەرنەکراوە کە رێگری لە بازرگانانی شارەکانی عێراق بکات لە کڕینی تەماتە و بردنی بۆ خواروی عێراق".

باسی لەوەشکردووە بە هۆی ئەو ڕێگریەوە نرخی تەماتە لە عەلوەکاندا دابەزی لە 700 دینارەوە بۆ 400 دینار.


PM:12:25:11/10/2018