وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی ئاشکراکردنی ناوی وەرگیراوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ڕاگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند  سبەینێ کاتژمێر ١٠ خوێندکاران لە ماڵپەڕی زانکۆ لاین دەتوانن شوێنی وەرگرتنیان بزانن.
د. خەتاب شێخانی، سەرۆکی لیژنەی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندی باڵا ڕایگەیاند 60.30 کەمترین کۆنمرەیە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیرابێت
وتیشی 28609 قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ئەمساڵ ڕێنجی وەرگرتن ئاسایی بووەتەوە و وەک ساڵانی ڕابردوو نییە کە نمرە زۆر بەرزبێت و ئەمەش خواستی وەزارەتی خوێندنی باڵا بووە.
وتیشی سبەینێ کاتژمێر ١٠ خوێندکاران لە ماڵپەڕی زانکۆ لاین دەتوانن شوێنی وەرگرتنیان بزانن، وتیشی لە تۆماری زانکۆکان دەکرێت سکاڵا تۆمار بکرێت.



PM:12:59:11/10/2018