لە پاشنیوەرۆی ئەمڕۆوە ١١ ی تشرینی یەکەم شەپۆلێکی خۆڵابارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتۆتەوەو سەرەتا للە پارێزگای دهۆکەوە دەستیپێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئەوەدەخاتە روو " شه‌پۆلێكی خۆڵ بارین شاری دهۆك و ده‌ور و به‌ری گرتۆته‌وه مه‌ودای بینین 100 مه‌تره".
کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" له له‌گه‌ڵ زیاد بوونی خێرایی با هه‌روه‌ها ئه‌و تۆز و خۆڵه له‌هه‌ندێ شوێنی هه‌ولێریش بوونی هه‌یه، پێشبینی ده‌كه‌ین كارگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله بگاته زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم".
ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە ئاسمانی هەرێم هەورەو ناوبەناو نمەباران دەبارێت.