ڤیان سلێمانی ڤیدیۆی ساتی هەڵاتنی بۆ تورکیا بڵاودەکاتەوە

ڤیان سلێمانی کچە کوردەکەی شاری سلێمانی و شاجوانی عێراق ڤیدیۆی ساتی هەڵاتنی لە فڕۆکخانەی بەغدا بەهۆی ترسی لە کوشتنی  بڵاوکردەوە.

 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام ڤیان ڤیدیۆیەک و چەند  وێنەیەکی کاتی هەڵاتنی بڵاوکردەوە، کە پێشتر لە ترسی کوشتنی عێراقی بەرو وڵاتی تورکیا جێهێشت

پێشتر ڤیان سلێمانی، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی دواڕۆژ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو، ماوەی مانگێک زیاترە خۆی بزرکردووە، هۆکارەکەشی  کوشتنى یەک لەدوای یەکی ئەستێرەکانی عێراق بووە

هەروەها ئەوەشی وتووە، کە ئاواتە خوازە دووبارە و لەکاتی جێگیربوونی بارودۆخی ئەمنی عێراق بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، ئەمشرۆش لەسەر وێنەکان ئاماژەی بەوە کردووە بەمنزیکانە دگەڕێتەوە.



PM:10:38:11/10/2018