قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار له‌سه‌ر فرێدانی ژماریەکی زۆر جوجک لەسەر رێگای كه‌لار- سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێر له كارگه‌وه بگه‌یه‌ندرێنه كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر، لەلایەن شۆفێرێکەوە فڕێدراون.
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ئاماژەی بەوە کردووە، له ڕێگه‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچوونى بۆ ئەو جوجکانەی شەوی ڕابردوو له سه‌ر رێگاى كه‌لار - سلێمانى و نزیك ناحیه‌ى باوه‌نور فڕێدراون کراوە، دەرکەوتووە جوجکەکان لەلایەن شۆفێرەکەوە لەسەر ڕێگە فرێدراون.
ئەوەشی ڕاگەیاند، ھۆکاری فرێدانی جوجکەکان ئەوە بووە لەلایەن خاوەن کێڵگەکانەوە جوجکەکان وەرنەگیراون چونکە نەتوانراوە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر لە کارگەوە بگەیەندرێنە کێڵگەکانی پەلەوەر، بۆیە شۆفێرکە فڕێیداون.
قایمقامیه‌تى كه‌لار هاووڵاتیان دڵنیاکردەوە، كه له‌ڕێگه‌ى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان به‌دواداچوونى وردكراوه، ئه‌و جوجكانه له رووى ته‌ندروستییه‌وه مه‌ترسیان نیه و هه‌ڵگرى هیچ ڤایرۆس و نه‌خۆشییه‌ك نین.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، لە ئێستادا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنى ئه‌و شۆفێره‌ى كه جوجكه‌كانى فڕێداوه.
شەوی ڕابردوو سه‌دان جوچك له‌كاتی گواستنه‌وه‌یان به‌ره‌ڵا بوون و به‌هۆیه‌وه رێگه‌ی هاتوچۆی كه‌لار- سلێمانی داخست.