به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز به‌ڕێوبه‌ری پێشوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی عه‌مید نه‌ریمان به‌ڕێوبه‌ری پێشوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی نووسیویه‌تی "به‌داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك عه‌مید (نه‌ریمان عه‌زیز) به‌ڕێوبه‌ری پێشووی هاتووچۆی سلێمانیمان بیست، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكارو بنه‌ماڵه وهه‌ڤاڵانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانین".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت "خوالێخۆشبوو، كاك عه‌مید نه‌ریمان له راپه‌ڕاندی كاره‌كانی خۆی، خزمه‌تێكی باشی به بواری هاتووچۆ كرد له شاری سلێمانی، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی پێ‌زانین و به‌رز نرخاندنه".
نووسیویشیه‌تی "له په‌روه‌ردگارمان داوایه گیانی كۆچكردوو، به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، ئارامی و سه‌بوورییش به هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت، ئومێده‌وارین ئه‌مه دوا ناخۆشیتان بێت".
دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی كۆچی دوایی كرد.