سه‌رپه‌رشتیارى گشتى فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌رمى چوار له‌و په‌نابه‌ره كوردانه دۆزرانه‌وه، كه له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌ده‌ریاى ئیجه خنكان.
ئارى جه‌لال، رایگه‌یاند، لەکۆی ٣٥ پەنابەر کە ١٦ پەنابەریان کورد بوون و دانیشتووی پارێزگای دهۆک و زاخۆ بوون له ئاوى ده‌ریاى ئیجه خنكان، تەنها تەرمی چوار پەنابەریان دۆزراوه‌ته‌وه یەک پەنابەریش رزگاربووی رووداوەکەیە و یانزە پەنابەریش کە زۆرینەیان منداڵن تا ئێستا بێسەروشوێنن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،" نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی پەنابەران لە تورکیا بەردەوامە لەبەدواداچوونەکانی بۆ دیاری کردنی چارەنووسی بێ سەروشوین بووان".
سه‌رپه‌رشتیارى گشتى فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران وتیشى،" لە ئایندەیەکی نیزیکدا کاروباری یاسایی تەرمی پەنابەرەکان جێبەجێ ده‌كه‌ین و تەرمەکان رادەستی کەسوکاریان ده‌كه‌ینه‌وه".