ئەمڕۆ هەینی رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریكی ئاشكرای كرد هه‌ندێك به‌رپرسی تورك به‌به‌رپرسانی ئه‌مریكایان راگه‌یاندووه كە تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆییان له‌به‌رده‌ستدایه، هاوكارن بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كوژرانی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی سعوودی.
ڕۆژنامەكە لە مانشێتی ئەمڕۆیدا نووسیویەتی "توركه‌كان به‌به‌رپرسانی ئه‌مریكایان راگه‌یاندووه تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆییان له‌به‌رده‌ستدایه كە هاوكارن بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كوشتنی خاشقچی".
هه‌واڵه‌كه به‌پشت به‌ستن به‌هه‌ندێك به‌رپرسی تورك و ئه‌مریكی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه و تێیدا راگه‌یه‌ندراوه كە لایه‌نی توركی به‌ئه‌مریكایان راگه‌یاندووه به‌ڵگه‌ی ده‌نگی و ڤیدیۆییان له‌به‌رده‌ستدایه له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچییه‌وه.
له ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه "تۆماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه 2ی تشرینی یه‌كه‌م تیمێكی ئه‌منیی سعوودی چوونه‌ته نێو کۆنسوڵگەكه و دواتر له كاتێكدا خاشقچی سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی بووه، ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه. دواتر كوشتوویانه و جه‌سته‌یان لەت لەت كردووه".
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه كه تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ش ده‌ریده‌خات تیمه ئه‌منییه سعوودییه‌كه به‌رپرسن له كوشتنی خاشقچی.
له ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه یه‌كێك له به‌رپرسه‌كان ده‌ڵێ "له تۆماره‌كه‌دا ده‌نگی خاشقچی ده‌بیستن كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پیاوی دیكه به‌عه‌ره‌بی قسه ده‌كات و چۆن ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و دواتر ده‌یكوژن".
هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، دیار نییه ئه‌و به‌ڵگانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه بینراوه یان نا، به‌ڵام به‌رپرسانی تورك ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌كانیان بۆ باس كردوون.
خاشقچی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی كاروباری فه‌رمی سه‌ردانی کۆنسوڵگەی سعوودیه‌ی كردووه له ئیستەنبوڵ و دواتر بێسه‌روشوێن بووه و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.