دوای تارە فارس کەسایەتییەکی دیکەی ناوداری عێراقی کوژرا

ەمودی موته‌یری ئەو مێردمنداڵە عێراقییەی، کە  بە شای ئینستاگرام ناوبانگی دەرکردبوو، بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا و گرتەی ڤیدۆیی کوشتنەکەشی بڵاوکرایەوە.

 لە شەقامی یەرموک-ی بەغدا بکوژەکان ناوسکی محەمەد-ی تەمەن ١٥ ساڵ بە چەقۆ هەڵدەدڕن و لێی دەپرسن ناوت چییە؟ ماڵتان لە کوێیە؟ کێ هاوڕێتە؟.

بەرلەوەی وەڵامیان بداتەوەا محەمەد تەماشای ناسکی خۆیدەکات و لێیان دەپرسێت ئەوەچییە لە سکمەوە دێتە دەرەوە؟ ئەوانیش پێی دەڵێن، کە ئەوە هەناوی تۆیە دێتە دەرەوە، 
لەو کاتەداش حەمودی داوا ئەوە دەکات بیبەن بۆ نەخۆشخانە، پاشان تکایان لێدەکات لە کاتی گیاندانیدا دایکی ببینێت.

بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدۆیی ئەو مێردمنداڵە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێ کەوتەوە و بەشک لەوانەی قسەیان لەسەر ڕووداوەکە کردووە پێیان وایە، ناسکی و جوانی ڕوخساری ئەو مێردمنداڵە و بڵاوکردنەوەی وێنەکانی بەشێوەیەکی بەردەوام، گومانی ئەوەی لای بکوژەکانی دروستکردووە، کە کەسێکی هاوڕەگەزخواز بووبێت، بۆیە کوشتویانە و شانازیش بە کوشتنەوەکەیەوە دەکەن.

ماوەی چەند مانگێکە کوشتنی چالاکان و کەسایەتییە دیارەکانی بەغدای پایتەختی عێراق بووەتە دیاردەو ڕووی لە زیادبوون کردووە، کۆتا ڕووداویش، کوشتنی تاره‌ فارس كچه‌ مۆدێلی عێراقی بوو، بەر لەویش رەفیف یاسری پزیشکی جوانکاری ئافرەتان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.

لەسەر ئەو روداوانەش قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق هاتونەتە سەر خەت و لە نزیکەوە سەرپەرشتی کەیسی ئەو روداوانە دەکات و ئەوەی خستوەتەڕوو، کە تیمێكی تایبەتمان بۆ دۆزینەوەی ئەندامانی ئەو گروپە دروستكردووە، کە لە پشت روداوی کوشتنی ئەو کەسایەتییانەوەن.



PM:08:56:12/10/2018