یه‌که‌م فه‌رمانبه‌ری کونسڵخانه‌ی سعودیه له ئیستانبوڵ دانده‌نێت به کوشتنی جه‌مال خاشقچی-دا و داوای مافی مانه‌وه ده‌کات له ئه‌مریکا ووردەکاری ڕووداوەکەش دەگێڕێتەوە.
ته‌له‌ڤزیۆنی "سی بی ئێس"ی ئه‌مریکی بڵاویکرده‌وه که فه‌رمانبه‌ره‌که‌ی کونسڵخانه‌که دوای لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 18 ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری ئه‌مریکا له ئیستانبوڵ، وتویه‌تی "خاشقچی دوای کاتژمێر و نیوێک که هاتووه‌ته ناو کونسڵخانهکهوه کوژراوه".
وتیشی "چوار پیاو له خاشقچی-یان ده‌دا به تێڵای ئاسن تا ئه‌و کاته‌ی ئێسکی سه‌ریان شکاند و هه‌موو گیانیان له‌ت له‌ت کرد، داواشینا له ئێمه کرد که له‌سه‌ر کورسییه‌کانی خۆمان بمێنینه‌وه له‌کاتێکدا خاشقچی هاواری ده‌کرد له‌تاو ئازار".
ئه‌وه‌شی وت "ئه‌و کاته‌ی خاشقچی هاته ناو کونسڵخانهکهوه سه‌رجه‌م ده‌رگاکان داخران و ناو کونسڵخانه‌که که‌سی بێگانه‌ی تێدا نه‌بوو، سه‌رجه‌م تۆماری کامێراکانی چاودێریشیان سڕییه‌وه".
باسی له‌وه‌شکردوه که خاشقچی دوای سێ خوله‌ک له لێدانی مردوه، چونکه کێشاویانه به سه‌ریدا، دواتر لاشه‌که‌یان به پارچه پارچه کراوی بردوه‌ته نهۆمی ژێرزه‌مینی کونسڵخانهکهوه و ده‌رمانێکی تایبه‌تیان به‌کارهێنا بۆ سڕینه‌وه ئاسه‌واری خوێنه‌که.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ 13ی تشرینی یه‌که‌می 2018 رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویکرده‌وه که تۆماری ده‌نگی و وێنه‌یی لایه و هه‌واڵگریی تورکیا داویانه پێی که ساتی لێدان و کوشتنی خاشقچی له‌ناو کونسڵخانه‌ی سعودیه ده‌سه‌لمێنێت.
به‌ڵام که‌ناڵی (سی بی ئێس) ئاشکرایکردوه که دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا نایه‌وێت خودی محمد بن سه‌لمان، جێنشینی سعودیه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه له که‌یسه‌که‌دا تاوانبار بکرێن، بۆیه ئه‌گه‌ر بڕیار بدرێت دۆسیه‌که بدرێته دادگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وا تره‌مپ مافی ڤیتۆ به‌کاردێنێت بۆ پاراستنی محمد بن سه‌لمان، به‌ڵام دۆسیه‌که وه‌ک بابه‌تێکی که‌سی سه‌یر ده‌کات و کوشتنه‌که ده‌به‌ستێته‌وه بۆ ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌که، ئه‌گه‌رچی له‌ناو ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌که‌دا چه‌ند کوڕه مامێکی محمد بن سه‌لامن بوونیان هه‌یه که ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری سعودیه‌ن.
که‌ناڵه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه که له ئێستادا ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی کونسڵخانه‌ی سعودیه له ئیستانبوڵ که شایه‌تی داوه له‌سه‌ر کوشتنی خاشقچی، ناسنامه‌ی نوێی ئه‌مریکای پێدراوه و شاردراوه‌ته‌وه له شوێنێکی پارێزراو بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی لێنه‌کرێته‌وه.