تورکمان و عەرەب پرۆژەی چارەسەری کێشەکانی کەرکوک ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی دەکەن

تورکمان و عەرەبەکان لە کەرکوک پرۆژەیەک ئاراستەی عادل عەبدول مەهدی دەکەن و رای خۆیان بۆ چارەسەری کێشەکانی ئەو پارێزگایە دەخەنە بەردەم ئەو کەسایەتیە سیاسیەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ راسپێردراوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، پرۆژەی تورکمان و عەرەبەکان ئاماژە بۆ ئیدارەیەکی هاوبەشی عەرەب و تورکمان و کورد دەکات لە پارێزگاکە و هەر ماوەیەک یەکێک لە پێکهاتەکان بکرێتە پارێزگار، یان پارێزگار بە وەکالەت راکان ئەلجەبوری کە ئێستا هەڵبژێردراوە بۆ پەرلەمانی عێراق لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

ئەو پرۆژەیە لەلایەن کوردەوە رەتدەکرێتەوەو، پۆستی پارێزگار بە پشکی خۆیان دەزانن و هاوکات جەخت لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو پارێزگایە دەکەن.

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی عەبادیەوە رایگەیاندووە" عەبدولەمەهدی لە کێشەکانی کەرکوک تێدەگات و بەڵێنی داوە بەبێ ئەوەی کاریگەری بکاتە سەر هیچ پێکهاتەیەک کێشەکان چارەسەر بکات و، ئەو پێشنیارانەش لەگەڵ لایەنی کوردیدا باس دەکات".




PM:08:36:13/10/2018