شاندێکی باڵای شیعە و سوننەکانی عێراق گەیشتنە هەولێر

کەمێک پێش ئێستا شاندێکی باڵای رەوتی حیکمە گەیشتنە شاری هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم، شاندێکی باڵای شیعە و سوننەکانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە بە نوێنەرایەتی و ساڵح موتڵەگ، خالد عوبەیدی و نوێنەری حەیدەر عەبادی. گەیشتنە هەولێر و لەلایەن مەکتەبی سیاسی پارتی، پێشوازییان لێکرا.

بڕیارە شاندەکە لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە و دواتر لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبنەوەو، پاشان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی کۆدەبنەوە.

دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ پارتی بڕیارە شاندەکە سەردانی شاری سلێمانیش بکات و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێش شاندێكی هاوپەیمانێتیی فەتح بە سەرۆكایەتیی ئەبوجیهاد سەردانی ھەولێریان كرد و لە سەلاحەدین لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبوونەوە و جەختیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا كردەوە.





AM:11:49:14/10/2018