هێڵەكانی ئینتەرنێت لە عێراق ڕادەگیرێن

ئەمڕۆ 14ی تشرینی یەكەمی 2018 راوێژكاری راگەیاندنی وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق و وتەبێژی فەرمی وەزارەتەكە رایگەیاند كە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەسەرتاسەری عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێت.

حازم محمد علی، راوێژكاری راگەیاندنی وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق و وتەبێژی فەرمیوەزارەتەكە لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە سەرجەم دەزگا حكومی و هاووڵاتییەكان رادەگەیەنین كە بەهۆی دەستپێكردنی خولی سێیەمی تاقیكردنەوەكانی قۆناغەكانی ناوەندی و ئامادەیی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رادەگیرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو كە هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تا 1ی نیوەڕۆ رادەگیرێت و ئەم راگرتنەش لە یەكشەممەوە دەستپێدەكات تا چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە 24 ی تشرینی یەكەمی 2018.



PM:02:53:14/10/2018