رابیۆت بڕیاری مانەوەیدا


رابیۆتی فەرەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێڕمان، یانەی بەرشەلۆنە بێهیوان دەکات و بڕیاری مانەوە لە یانەی پاریس سانجێڕمان دەدات.
یانەی بەرشەلۆنە چەند جارێک هەوڵی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ ئەم یاریزانە لاوەداو  یاریزانەکەش چەند جارێک رەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێڕمان نوێبکاتەوەو لە هاوینی ٢٠١٩ بە کۆتا دێت.
ئەمڕۆ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لە هەواڵێکدا ئاماژە بە مانەوەی رابیۆت دەکات و بڵاویکردۆتەوە ئەو یاریزانە گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێڕمان دەستپێکردووەو چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا بەرەسمی نوێکردنەوەی رابگەیەنێت.



PM:08:12:14/10/2018