کەمال کەرکوکی: هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەو شێوەیە تاوانێکی تر بوو

د. كەمال كەركووكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت "بەو میكانیزمەی سەرۆک کۆمار ئەنجام درا، بە تاوانێكی تر" ناو دەبات.

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ماڵپەڕی وشە، کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت"ئه‌وه‌ی سه‌ركۆمار تاوانێكه‌ له‌ تاوانه‌كانی تر كه‌ ئه‌نجام درا، چونكه‌ وه‌كو عورف له‌ عێراق پۆستی سه‌ركۆمار شایسته‌ و به‌ركه‌وته‌ی گه‌لی كوردستانه‌، بۆ دیاركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته‌ سه‌ركۆمار له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ڕێككه‌وتن كرا".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی ساسی لەدرێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە کەرکوک وتیشی" بۆچوونی پارتی له‌باره‌ی كه‌ركووك، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شارێكی داگیركراو و سته‌م لێكراوه‌، ده‌بێ ئه‌و دۆخه‌ نائاساییه‌ی دانراوه‌ نه‌مێنێ، چونكه‌ بووه‌ته‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی وه‌ته‌نی و پۆلیسی فیدرالی و دژه‌ تیرۆر، كه‌ركووك ده‌بێ ئاسایی بكرێته‌وه‌ و سه‌رژمێری بكرێ، ئه‌وكات بڕیار له‌ ئیداره‌كه‌ی بدرێ".



AM:01:00:15/10/2018