پۆلیسی سلێمانی لەسەر کوشتنی بەرپرسێک ڕوونکردنەوە دەدات

پۆلیسی سلێمانی لەبارەی كوژرانی بەرێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز زانیاری ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 15-10-2018 بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێز بەفیشەك كوژرا و هێزەكانی پۆلیسی قەزای پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووەو بەدوای تۆمەتبارانەوەن .

ئاماژە بەوەشكراوە، هاوڵاتی ( أ ، أ ، ع ) ی تەمەن 33ساڵ كە بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێزە ئەمڕۆ بە فیشەك كوژرا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو لە ئێستاشدا هێزەكانی پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ڕوداوەكەن .

پۆلیسی سلێمانی جەختیشكردوەتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیسیش هۆكاری ئەو ڕوداوە كێشەی كۆمەڵایەتی بووە .



PM:05:22:15/10/2018