سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكراىكرد، به‌هۆى ئاشكراكردنى 150 فه‌رمانبه‌رى "بن دیوار" له نووسینگه‌ى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مان، فشارێكی سیاسی زۆرى خراوه‌ته‌سه‌ر.
محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/ 10/ 2018 له پێگه‌ى خۆى له توویته‌ر، ڕایگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى 150 فه‌رمانبه‌رى بندیوارم له نووسینگه‌ى سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مان ئاشكرا كرد، فشارێكی زۆرى سیاسیم له‌سه‌ر دروستبووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى "هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ ئاشكراكردنى بندیواره‌كان و دووباره داڕه‌شتنه‌وه‌ى په‌یكه‌رى ده‌زگاى ته‌شریعی، ده‌ست پێده‌كه‌ین".
له‌مانگى ئه‌یلوولى ڕابردوودا، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌نگی له‌سه‌ر محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، له سه‌ر پێكهاته‌ى عه‌ره‌بى سوننه، بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دا، هاوكات هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن كه‌عبى و به‌شیر خه‌لیل، به‌جێگرى یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، هه‌ڵبژێردران.