پەرلەمانی عێراق لەسەر پەرلەمانتارێکی قورئان خوێند پەکی دەکەوێت

سەرەتای ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق سەرباری ئەوەی لێوانلێوە لە پیاوی ئاینی، بەڵام لەگەڵ کردنەوەی دانیشتنی ئەم خوولەی نوێیەی پەرلەماندا کەس نەبوو بە ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز بخوێنێتەوە.

لەسەر ئەو رووداوە یاسین تەها رۆژنامەوان و پسپۆر لە کاروباری عێراق دەڵێت " زۆرینەی هەرە زۆری پەرلەمانتارەکانی عێراق (329 ئەندام) لەحیزبە ئیسلامییەکان یان کەسایەتییە دینییەکانن، ئیتر چ سوننە بن یان شیعە، کەچی پێرێ پەڕلەمان پەکی کەوتبوو لەسەر یەکێک بەچەند ئایەتێک دانیشتنەکە بکاتەوەو دەست نەئەکەوت".

ئەو رۆژنامەنووسە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "هەندێک سەریان لەمە سوڕمابوو، هەندێکیتر دەڵێن بەکارهێنانی قورئان تا ئەو کاتە پێویستە تا ئەگەن بە دەسەڵات و جێگەی هەڵوێستەکردن نییە".

لایەنە شیعی و سونەکان بەشی زۆری پەرلەمانی نوێی عێراق پێکدەهێنن و زۆربەیان کەسایەتی ئاینین.



PM:08:06:15/10/2018