ڤیدیۆ:ئینگلتەرا شکستی بە ئیسپانیا هێنا


لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە گروپی چوارەمدا لە ئاستی یەکەم، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بردنەوەیەکی بەنرخی بەدەستهێناو توانی ٣-٢ شکست بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بێنێت.
ئینگلتەرا لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریکردو توانی سەرەتا بە سێ گۆڵی هەریەکە لە ستەرلینگ دوو گۆڵ و راشفۆرد پێشبکەوێت و تایمی یەکەم ٣-٠ بە کۆتا بێنێت.
لە تایمی دووەم ئیسپانیا توانی دوو گۆڵ لە لایەن ئەلکاسیر و رامۆس بکات، بەڵام نەیتوانی ئەنجامی یاریەکە راستبکاتەوەو تا کۆتایی ٣-٢ بە سودی ئینگلیز مایەوە.
لەم گروپە ئیسپانیا خاوەنی ٦ خاڵەو ئینگلتەراش ٤ خاڵی هەیە.





PM:11:51:15/10/2018