خانمە هونه‌رمه‌ند و مۆنتێر و سینه‌ماكاری عێراقی، ڤێرجینا یاسین، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه، شه‌وى ڕابردوو له به‌غدا، كۆچى دوایی كرد.
ڤێرجینا یاسین، سه‌ره‌تا له ساڵى 1964 له‌گه‌ڵ تیپی میلی بۆ هونهركان ده‌ستى به كارى هونه‌ر كرد و، پاشان چووه بوارى دراما و له‌وێشه‌وه بۆ سینه‌ما.
له ماوه‌ى كاركردنیدا، به‌شدارى چه‌ندین كارى ته‌له‌فزیۆنى كردووه، له‌وانه‌ش (هۆكارى سه‌ردانه‌كه) و (ڕۆژه‌كانى مۆڵه‌ت) و (شوقه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر شوقه) له‌گه‌ڵ (میم میم) و (وانه‌ى یه‌كه‌م).
هونه‌رمه‌نده كۆچكردووه‌كه، له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو، وه‌ك مۆنتێری سینه‌مای كارى كردووه و له كاره‌كانیشى فیلمی سینه‌مایی 100%، هه‌روه‌ها تاپێش نه‌خۆشكه‌وتنى، چه‌ند كارێكی كۆمیدیشى پێشكه‌ش كردووه.