میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه دوای پشكنینی كونسوڵخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی له ئیسته‌نبوڵ، سه‌ركونسوڵی ئه‌و وڵاته توركیای جێهێشتووه و بەرە و وڵاتەکەی گەڕاوەتەوە.
رۆژنامه‌ی خه‌به‌ر تورك بڵاویكرده‌وه كه محه‌مه‌د عتێبی، كونسوڵی سعودیه له ئیسته‌نبوڵ كاتژمێر 5ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، به فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی سعودیه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه به‌ره‌و ریازی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی رۆیشتوه.
له‌وكاته‌وه‌ی كه جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی ئۆپۆزسیۆنی سعودی له 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2018ه‌وه كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستنه‌بوڵ دیارنه‌ماوه، سه‌ركونسوڵ شوێنكه‌ی جێنه‌هێشتووه.
هاوكات كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تور له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاویكردوه‌ته‌و ه‌كه ئه‌نقه‌ره داوای له سه‌ركونسوڵ نه‌كردوه وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت و ئه‌و به‌رپرسه به ویستی خۆی به‌ره‌وه سعودیه گه‌ڕٍاوه‌ته‌وه.
رۆژی 2 ی تشرینی یه‌كه‌می 2018بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەی هاوسەر گیری جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنوسی ناوداری سعودی لەسەر ئاستی جیهان چووه ناو کونسوڵخانەی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە ئیسته‌نبوڵ و هەر ئەو چونە ژورەوەیەیە و تائێستا نه‌هاتوه‌ته ده‌ره‌وه و بێسه‌روشوێنه.