شێنێ هۆشیار کە ناسراو بە شاژنی سلێمانی لە نوێترین کاریدا وەک ئەکتەر لە دارامای " سەمای تەرزە"دا رۆڵی ئەکتەری دەبینێت.
شێنێ هۆشیار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە کە وەک ئەکتەر بەشداری درامای " سەمای تەرزەی "کردووە کە لەچەند رۆژی رابردوودا وێنەگرتنی دراماکە لە سلێمانی تەواوبووە.
شێنێ هۆشیار ئیسماعیل تهمهنی 24 ساڵه و لەشاری سلێمانی لەدایک بووەو دهرچووی پهیمانگهی هونهره جوانهكانه، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلیسە دهكات، کە بەهۆی جوانییەکەیەوە لهلایەن ههوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەرکردووە.