ڤیدیۆ:کەڵەشێرەکانی فەرەنسا شکستیان بە ئەڵمانیا هێنا



لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ئاستی یەکەمدا، هەردو هەڵبژاردەی فەرەنساو ئەڵمانیا لە ناو خاکی فەرەنسیەکان رووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا فەرەنسا توانی یاریەکەی ٢-١ لێبباتەوە.

هەرچەندە لە خولەکی ١٤ تۆنی کرۆس بە لێدانی سزا ئەڵمانیای پێشخست، بەڵام لە گێمی دووەم و لە خولەکەکانی ٦٢ و ٨٠ فەرەنسا لە لایەن گریزمانەوە دوو گۆڵی کردو توانی یاریەکە ٢-١ لێبباتەوەو بە ٧ خاڵ پێشەنگی گروپەکەی داگیربکات و ئەڵمانیاش بە خاڵێک لە کۆتایدا دەبینرێت.





PM:10:58:16/10/2018