نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان رووی لە بەرزبوونەوە كرد و لە ئێستادا هەر بەرمیلێك لە سەرو 81 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە رێكەوتی 17ی تشرینی یەكەمی 2018، نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 81 دۆلار و 46 سەنتە، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 81 دۆلار و 7 سەنت بوو.

هاوكات لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 71 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 71 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.



AM:08:26:17/10/2018