سەرۆك كۆمار و جێگرەكانی خانەنشین كران

وەزارەتی دادی عێراق بڵاوكردنەوەی ژمارەیەكی نوێی رۆژنامەی وەقایعی راگەیاند و  فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و جێگرەكانی خانەنشین كران.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٨، ژمارەیەكی نوێی رۆژنامەی فەرمی وەقایعی عێراق بڵاوبووەوە كە تیایدا پێنج مەرسوم بۆ دەستنیشانكردنی بەرهەم ساڵح بە سەرۆك كۆماری عێراق و خانەنشینكردنی سەرۆك كۆماری عێراق و هەرسێ جێگرەكەی نوری مالكی و ئەیاد عەلاوی و ئوسامە نوجێفی دەركراوە.

فوئاد مەعسوم لە پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤وە بووە سەرۆك كۆماری عێراق و تا ٢ی ئەم مانگە لە پۆستەكەیدا بەردەوامبوو.

ڕۆژی ٢ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٨، بەرهەم ساڵح لەسەر پشكی یەكێتی بە سەرۆك كۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا.



AM:10:17:17/10/2018