نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/10/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدرال.
وەک ماڵپەڕی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردۆتەوە، له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال کۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابووریی عێراق و هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونان و له‌ناوبردنی شانه تیرۆریستییه‌كان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، ده‌توانن كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو گه‌لانی عێراقدا بێت.