وادەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق رادەگەیەنرێت

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكوه‌زیرانى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق وادەی پێشکەشکردنی ناوی وەزیرانی كابینەی نوێی حكومەت و بەرنامەی كابینەكەیبە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق راگەیاند.

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكوه‌زیرانى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى کابینەینوێی حكومه‌نى عێراق رایەگیاند، هه‌فته‌ى داهاتوو عادل عه‌بدولمه‌هدى ناوی ئه‌ندامانى پێكهاته‌ى كابینه‌ ‌و كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى پێشكه‌ش بە پەرلەمانی عێراق دەکات.

نوسینگەکە ئەوەشی خستوەتەروو، کە ناوبراو ده‌ست ده‌كات به‌ ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندییه‌ پێویسته‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌ركرده‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى رۆژێكى گونجاو دیاریبكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كه‌ دواتر ئاشكرا ده‌كرێت.



PM:07:52:17/10/2018