سامان عومەر سوپرایزی هەیە

گۆرانیبێژی لاوی دەنگخۆشی کورد "سامان عومەر" دوای ماوەیەک لە دابڕان لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی نوێنترین بەرهەمیی هونەرییە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام سامان عومەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا دەڵێت، ''لە ئێستادا خەریکی تازەترین ڤیدیۆ کلیپی خۆمم لەگەڵ هونەرمەند کوردە کە وەك دەرهێنەر و کامێرامان کاری بۆ ئەم بەرهەمە کردووە، بەتەماین کارێکی زۆر جوان بکەین، چاوەڕێ بکەن شتی گەورە بەڕێوەیە."

هاوکات لە هەمان ڤیدیۆدا گۆرانیبێژ و دەرهێنەر کوردە عومەر دەڵێت، ''هیوادارم بتوانین کارێکی جوان بکەین کە جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەك بێت بە شێوازێکی مۆدێرنە و کارێکی باش بێت."

سامان عومەر بەیەكێك لە گۆرانی بێژە گەنجە ناسراوەكانی كوردستان هەژمار دەكرێت و خەڵكی سلێمانیە و ئێستا لە وڵاتی فیلەند نیشتەجێیە، خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆیەتی.


 


PM:10:27:17/10/2018