ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەکەمی 2018 رۆژنامەی "سەباح"ی تورکی وێنەی ئه‌فسه‌رێکی هه‌واڵگریی سعودیه‌ی بڵاوکرده‌وه که ڕاگەیەندراوە پیلانداڕێژه‌ر و ئه‌نجامده‌ری تاوانی کوشتنی خاشقچیە.
رۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌فسه‌ره‌که ناوی (ماهر عەبدولعەزیز موتریب)ه، ئەفسەره لە هەواڵگری سعودیە که رۆژنامە ئەمریکی و تورکییەکان بە پیلانداڕێژەر و جێبەجێکاری کوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی دایدەنێن.
دوێنێ 17ی تشرینی یه‌که‌می 2018 سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگادار به "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مریکییان راگه‌یاندوه که ئه‌فسه‌رێکی پله‌باڵای ده‌زگای هه‌واڵگری گشتی سعودیه پیلانداڕێژه‌ر و ئه‌نجامده‌ری تاوانی کوشتنی خاشقچی بووه.
یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کان وتویه‌تی که ئه‌فسه‌ره پلهباڵاکه نزیک بووه له فه‌رمانگه‌ی ناوخۆی سه‌ر به محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعودیه، ئاماژه‌ی بهوهشنهداوه که محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئاگاداری تاوانه‌که بووه یان نا، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که جێنشینی سعودیه ره‌تیکردوه‌ته‌وه زانیاری هه‌بووبێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له کونسڵخانه‌که‌ی سعودیه له ئیستانبوڵ روویداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که ئه‌فسه‌ره پله باڵاکه تیمه‌که‌ی کۆکردوه‌ته‌وه و ناردونی بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ خاشقچیدا، گومانیان هه‌بووه له بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خاشقچی و قه‌ته‌ڕدا، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێنه‌بووه.
سه‌رچاوه‌ی سێیه‌میش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی تاوانه‌که‌ی ئه‌نجامداوه، راستگۆ نه‌بووه له‌گه‌ڵ ریازدا، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سعودیه و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته زانیاری‌یان له‌سه‌ر تاوانه‌که نه‌بووه تا دوای چه‌ند رۆژێک.
رۆژی پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا و مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایانگه‌یاند که محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعودیه پێیوتوون، لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌که‌دا ده‌ستیپێکردوه و به‌مزوانه ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو که گفتوگۆکانی نێوان ئه‌مریکا و سعودیه ئه‌نجامی باشی هه‌بووه.
دوو سه‌رچاوه‌ش به (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مریکییان وتووه که له‌ئێستادا سعودیه‌کان ده‌یانه‌وێت راپۆرتێک ئاماده‌بکه‌ن و تیایدا ئاماژه به‌وه بده‌ن که خاشقچی، به هه‌ڵه و له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا کوژراوه، چونکه ویستراوه بهێنرێته‌وه بۆ سعودیه.
یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه که پێده‌چێت له راپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه بدرێت که پڕۆسه‌که به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌وه و به ناڕوونی ئه‌نجامدراوه، که‌سانی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌که‌ش سزا ده‌درێن.