سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید کارێکی چاوەڕوان نەکراو دەکات



سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی فلۆرنتینۆ پێریز کارێکی چاوەڕوان نەکراو دەکات و پەیوەندی بە راهێنەرێکی بەناوبانگەوە دەکات تا پۆستی یانەکە وەربگرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رۆژنامەی کۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە، فلۆرنتنۆ پێرێز پەیوەندی بە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵیو  راهێنەری پێشوی یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە کردووەو  داوای لێکردووە لە ئەگەری دورخستنەوەی  جولین لۆپتیگی ئەوا پۆستی راهێنانی یانەکە وەربگرە.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە  کۆنتی بە داواکەی پێریز رازی بووەو رایگەیاندووە چەند کارێکی یاسایم لە گرێبەستەکەمدا لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی ماوەو دەمەوێت کۆتایی پێبهێنم و لە دوای ئەوەش من ئامادەم پۆستی یانەکە وەربگرم.
یانەی ریاڵ مەدرید کۆتا دەرفەتی بە راهێنەری یانەکە جولین لۆپتیگی داوە ئەگەر یاری کلاسیکۆ یانەکە بدۆڕێت ئەوا لە پۆستەکەی لادەبرێت.




PM:05:16:18/10/2018