کاتی تیروپشکی جامی شای ئیسپانیا بزانن


وا بڕیارە سبەی هەینی تیروپشکی قۆناغی ٣٢ی جامی شای ئیسپانیا لە کاتژمێر ١:٠٠ دوانیوەڕۆ بەڕێوە بچێت.
یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوان کە تا ئێستا ٣٠ جار جامەکەی بردۆتەوە، رووبەڕوو یانەکانی سانت ئەندرۆ، رایسینگ سانتاندێر، ڤیلانۆڤێسی، میلیلا، لیۆنسیا، ئیبێرۆ یەکێکیان دەبێتەوە.
هەر سبەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کاتی یاریەکانیش دیاری دەکات و یاری کۆتایی لە ٢٥ی مانگی ٥ لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوە دەچێت.




PM:05:29:18/10/2018