ئەمشەو ۆێنجشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیاى قەندل و کورتەک و دۆڵى باڵەیان لەگەڵ ناوچەی سنووری ناحیەی شیلادزێ-یان بۆردوومان کرد.
ماڵپەڕی رۆژ نیوز. نزیک لە رۆژئاوای کوردستان لە زاری چەند شایەت حاڵێکەوە بڵاویکردەوە، کە شەش فڕۆکەی جەنگی بەچڕى بۆردوومانئ ناوچەکانی چیاى قەندل و کورتەک و دۆڵى باڵەیان دەکەن، هەروەها بە نزمىش لە ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە بەهۆى نزم فڕینى فڕۆکەکان و بۆردوومانەکانیانیانەوە، هاوڵاتیان ترس و دڵەڕاوکێیان لا دروست بووە و لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.
هاوکات ماڵپەڕی رۆژ نیوزلەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوکردەوە،
كەمێك لەمەوبەر چیای گوڕەژار، كە كەمتر لە 2 كیلۆ مەتر لەسەنتەری ناحیەی شیلادزێ دوورە، بەسەختی بۆردوومان کراوەو لەهەمانكاتیشدا دەڤەری نێروە و رێكانیش لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە لەژێر بۆردوومانێكی سەختدان.
بۆردوومانەكە نزیكە لەناحیەی شیلادزێ، ئەمەش بۆجاری حەوتەمە لەماوەی یەك هەفتەدا کە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومانكراوە، هەروەها لەهەموو ناوچەكان زیاتر دەڤەری نهێل و بەتایبەت گوندەكانی گوهەرزێ و سەرگەلێ و پگێرێ كراونەتە ئامانج. .