ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات- هەسەدە، ڕایگەیاند، کە لەشەڕى نەهێشتى تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى فورات، لەماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا ١٥ چەکداری داعش کوژراون.
ناوەندى ڕاگەیاندن وە چاپەمەنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات-هەسەدە، ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردووى گەردەلولى جزیرە، بڵاو کردەوەو ئاماژەی بەوە کرد لە به‌ره‌ی باغۆز، لە ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى فورات شه‌ڕڤانانی هێرشێكی تێرۆریستانی داعشیان شكاند، له ئه‌نجامدا سێ تێرۆریست كوژران و ته‌رمه‌كانیان كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانان، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی به فڕۆكه و مووشه‌ك له بنكه‌كانی تێرۆریستانیان دا، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشی چه‌ته‌كاندا سێ شه‌ڕڤانی بریندار بوون.
هەروەها لەبارەى به‌ره‌ی هه‌جین، دەڵێت، هێزه‌كانمان لێره به‌رده‌وامن له دامه‌زراندنی خاڵ و بنكه‌كانیان، مینێك، كه تێرۆریستان له‌م ناوچه‌یه جێگیریان كردبوو ته‌قییه‌وە، له ئه‌نجامدا دوو شه‌ڕڤانی بریندار بوون.
بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى هەسەدە، لە به‌ره‌ی به‌حره، تێرۆریستان هه‌وڵیان داوە به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرش بكه‌نه سه‌ر شه‌ڕڤانان، بەڵام شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دا‌وەتەوە و هێرشەکە شکستى هێناوە، بەهۆى هێرشەکەوە شەڕڤانێک شەهید بووە و شەڕڤانێکیش بریندار بووە.
لە کۆتایى ڕاگەیەندراوەکەدا، هەسەدە ئامارى گشتى شەڕەکەى خستووەتە ڕوو دەلێت، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له ١١ شوێنیان داوە، پێنج بنكه‌ی تێرۆریستان ڕووخێنران، جیهازێكی جی پی ئێس كه‌وتووەتە ده‌ستی شه‌ڕڤانان، دوو شەڕڤان شەهید بووە و حەوتیش بریندار بووە، لە بەرامبەردا ١٥ چەتەى داعش کوژراون.