عادل عەبدولمەھدی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەھدی،  ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، رەتیدەکاتەوە چەند کەسێکی بۆ پۆستە وەزارییەکانی کابینەکەی کاندید کردبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدول مەھدی ئاماژەیبەوە کرد، " سەرەڕای ئەو بەدرۆخستنەوەیەی رۆژی ١٠ی ئەم مانگە نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەھدی بڵاوی کردەوە، ئەوا ھێشتا ھەندێک ماڵپەڕ زانیاری ناڕاست سەبارەت بە کاندیدەکان بۆ پۆستە ویزارییەکان و ڕەتکردنەوەی چەند کەسێکی دیکە بڵاوکردەوە، ئەمانە  ھەموو خەیاڵن و ھیچ پەیوەندییەکی بە راستییەوە نییە، و ئێمە ھەموو ئەو ھەواڵانە ڕەتدەکەینەوە."

ئەوەشی خستوەتەڕوو" ھیوادارین پشت نەبەسترێت بە ھیچ ھەواڵێک کە دەدرێتە پاڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراو و پشتنەبەسترێت بە ھیچ زانیارییەک کە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەڕێزیانەوە دەرنەچووبێت."

عەبدولمەھدی داواشی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و گەلی عێراق کرد، ووریا بن و پشت بە زانیارییە ڕەسمییەکانی ببەستن، کە لە نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدول مەھدی-ەوە دەردەچێت و مامەڵە لەگەڵ زانیاری و ھەواڵی ناڕاست نەکەن. 


PM:10:30:18/10/2018