مامۆستایەکی ئاینی لەسەر بەرنامەکەی ئێن ئاڕ تی ڕوونکردنەوە دەدات

ئەحمەدی قامیشی مامۆستای ئاینی ڕایگەیاند ، ئەو لەبەرنامەیەكی كەناڵێكی ئاسمانی تێوەگلاوە و جەت لەوەش دەكاتەوە بەشداریكردنی هەڵەبووە. 
ئەحمەدی قامیشی، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لەسەر بەشداریكردنی لە بەرنامی (بێ‌ سنوری)ی كەناڵی ئێن ئاڕتی  دەڵێت"بەداخەوە كەتێوەگلام، چەواشەكرام نەدەبو بەشداریمان لەوجۆرە بەرنامەدا بكردایە بەڵام هەموكەس هەڵەدەكات".

ڕاشیگەیاند"ڕیكلامێكیان بۆ بەرنامەكە كردبو كەتەشهیرو سوكایەتی بو دور بو لەئەتەكێتی ڕۆژنامەوانی ومیدیاكاری پڕۆفیشناڵ، لەمۆنتاجكردنەكەیدا بڕیبویان ئەگینا چۆن دەبێ‌ من بەناوی خوا قسەنەكەم كە قرتاندبویان".

ئەحمەد قامیشی دەشڵێت کە ئەو پێشتر ئەستێرەی نەناسیوە و ڕایگەیاند "هیوادارم مامۆستایانی بەریز پەند لەو هەڵەیەی من وەربگرن و بەهەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئەوجۆرە كەناڵانە بكەن چونكە مەبەستی خراپیان لەپشتە، دوبارە لەگەڵ داوای لێبوردن وسوپاس بۆ دڵسۆزیتان".


AM:09:13:19/10/2018