به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند سبەینێ باران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانی بچڕبچڕ له ناوچه شاخاوییه‌كان.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاشکراشی کردووە سبەی شه‌ممه له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران و زیادبونی بڕه‌بارانه‌كه له‌كاتی ئێواره‌دا.
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 31، سلێمانی 27، دهۆك 31، كه‌ركوك 33 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.