وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر هاتنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و خوێندكارانه ده‌دات كه كۆنمره‌یان له‌خوار 60وه‌یه.
هێمن شوانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندین باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند "بۆ كۆلێژه‌كانی هونه‌رو وه‌رزش و زانسته ئیسلامییه‌كان ئاساییه ئه‌و بڕیاره نایانگرێته‌وه كه ده‌بێت نمره‌كه‌یان له‌سه‌رو 60 بێت".
ڕوونیشی کردوە"ئه‌و خوێندكارانه‌شی له‌و سێ كۆلێژه وه‌رده‌گیرێن چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی وه‌ربگیرێن".
ئاشکراشی کرد"به‌ده‌ر له‌و سێ كۆلێژه خوێندكاران ده‌بێت نمره‌كه‌یان له‌سه‌رو 60 بێت، ئه‌وكاته‌ش ناویان بۆ كۆلێژه‌كانی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه".