پەروەردەی کەلار لە نووسراوێکدا کە گشتاندنی کردووە بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پەروەردەکە، تێیدا هۆشداری بە مامۆستایان دەدات
لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلاردا، ھاتووە "لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن و دەوامی قوتابخانەکان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی سنووری پەروەردەکەمان دەکەین، نابێت لەکاتی دەوامی فەرمییاندا سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە بەڕێوەبەرەکانیان".
ڕوونیشکراوەتەوە کە سەرپەرشتیارانی پسپۆڕی و پەروەردەیی، ڕۆژانی سێشەممە لەناو فەرمانگەکەیان ئیشوکاری مامۆستایان ئەنجام دەدەن.