وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە گوایە لە کاتی سەردانەکەی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوی ئەمریکا بۆ تورکیا، گوێ لە تۆماری دەنگی ڕۆژنامەنوسی بێ سەروشوێنکراوی سعودی جەمال خاشقچی گرتبێت.
هێزه‌ر ناوه‌رت وتەبێژی وەزیری ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە" مایک پۆمپیۆ، نه گوێی له تۆمارێكی ده‌نگی سه‌باره‌ت به دیارنه‌مانی خاشقچی گرتووه و نه زانیاریی سه‌باره‌ت به ئاشكراكردنی ده‌نگه‌كانی نێو تۆماره ده‌نگییه‌كه بینیوه".
هەر لە بارەی کوشتنی جەمال خاشقچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی نیۆرک تامیزی ووتووە" ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌كی زۆر گه‌وره روونه‌دات، ئه‌وا ئه‌و مردووه. ئه‌مه پشت به سه‌رجه‌م زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌به‌ستێت كه هاتوون ".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەگەر خاشقچی كوژرابێت و ده‌ره‌نجامه‌كانی بۆ سعودیە قورس ده‌بێت و کارەساتێکی گەورەیە بۆ جیهانی ئازادی ڕادەربڕین.
ڕۆژی چوار شەممە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە دوای سەردانەکەی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ی بی سی، به پشتبه‌ستن به كاربه‌ده‌ستێكی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه كاربه‌ده‌ستانی توركیا تۆماری ده‌نگیی په‌یوه‌ست به كوژرانی قاشقچییان بۆ پۆمپیۆ لێداوه و زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به ئاشكراكردنی ده‌نگه‌كانی نێو تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ش داوه‌ته ناوبراو.