گرتەیەکی ڤیدیۆیی ناوازەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیایان بڵاوکردەوە کەتێیدا لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خەوی لێدەکەوێت.
لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ئەو گرتە ڤیدیۆییەیان بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبۆتەوە کەتێیدا ئاردۆغان خەریکە خەوی لێدەکەوێت و ھەوڵ دەدات بەپەنجە چاوەکانی بکاتەوە و بەڵام دواجار ناچار دەبێ و خەوی لێ دەکەوێت.
لەکۆتایی ئەم ھەفتەیەدا ئاردۆغان سەردانی مۆڵدۆڤای کرد ئەم کۆنگرە رۆژنامەییەش لەدوای کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی بوو لەگەڵ ھاوتا مڵدۆڤییەکەیدا.