وادەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دیاریکرا

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڕیاری دەدات ئەم هەفتەیە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بهێنێت و مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشبکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵەڕی سپی کەوتووە، ڕۆژی یەكشەممە 21ی تشرینی یەكەم مووچەی هەر یەك لە وەزارەتەكانی پیشەسازی و بازرگانی و ڕۆشنبیری و ئاوەدانكردنەوە خەرجدەكرێت.

هەروەها بڕیارە لەناوەڕاستی هەفتەدا مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەت پەرلەمان و دابەشدەكرێت .

مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنیش لە کۆتایی هەفتەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.



PM:07:18:19/10/2018