سەفین دزەیی: دەمانەوێت سوود لە ئەزموونی تورکیا لە بواری پەروەردەو کەلتوردا وەرگرین

لە کاتێکدا زۆر رێکخراوی جیهانی لەسەر پەروەردەو کەلتوری تورکی رەخنە لەو وڵاتە دەگرن، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت " دەمانەوێت سوود لە ئەزموونی تورکیا لە بواری پەروەردەو کەلتوردا وەرگرین".

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاند " تورکیا لە بوارەکانی پەروەردە و کولتووردا وڵاتێکی زۆر پێشکەوتووە".

دزەی جەختی لەوەکردەوە کە دەیانەوێت سوود لە ئەزموونی تورکیا لە بوارەکانی پەروەردە و کولتووردا وەربگرن و رایگەیاند "تورکیا لە بوارەکانی پەروەردە و کولتووردا وڵاتێکی زۆر پێشکەوتووە. ئێمەش گرنگیی بەم بوارانە دەدەین".

باسی لەوەشکرد کە دوێنێ شاندی وەقفی مەعاریفی تورکیا لەگەڵ وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە و تاوتوێی بابەتی پەروەردە و دەرفەتی هاریکاریی بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیان کە سەبارەت بە ژمارەیەک قوتابخانەیان کە لە دەستی فەتۆدا ماونەتەوە، کردووە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەولێر، دزەیی رایگەیاند "بێگومان پەیوەندیی باشمان لەگەڵ تورکیادا هەیە. خوازیارین لە سەرجەم بوارەکاندا درێژە بە پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ تورکیادا بدەین".

ئەو لێدوانە لە کاتێکدا پەروردەی تورکی تا ئێستا رێگا نادات گەلانی تورکیا بەزمانی زگماکی خۆیان بخوێنن، لەبواری کەلتورکیشدا زۆرێک لە رۆشنبیران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەرێگای زنجیرەی درامای بازرگانی و مۆسیقاو گۆرانی تورکیەوە جەنگێکی رۆشنبیری دژی کەلتووری گەڵانی ناوچەکە بەکوردیشەوە ئەنجام دەدات.



PM:07:58:19/10/2018