یادی ٣١ ساڵەی هونەرمەند تایەر تۆفیق دەکرێتەوە

تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە لەیادی 31ساڵەی کۆچی دوای هونەرمەندی گەل تایەرتۆفیق کە ڕۆژی کۆچی دواییەکەی بەڕۆژی هونەرناسراوە لەکۆیە تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی کۆنسێرتی گۆڕانی و مۆسیقا (8)گۆڕانی و پارچەوموزیکێک ئامادەکراوە.

 سەفین عبدالرزاق سەرۆکی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، بەسپی میدیای ڕاگەیاند  "سبەی کاتژمێر سێ 31یەکەمین ساڵیادی خاڵە تاهیرە و بەرنامەی چالاکیەکانی ئەمساڵ پیشەنگایەکی فۆتۆگرافی بۆکەسایەتی ناودارەکانی کۆیە ئەوانەی کۆچی دواییان کردووە دواتر پێنج ڕێزلێنانم هەیە بۆئەندامانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە سێ یان بۆ ئەوخوێندکارانەیە کە بەپلەی نایاب دەروون لەسەر ئاستی کوردستان، دواتر بڵاوکردنەوەی سیدیەکە کەلەلایەن ئەمیر کەبابچی یە تۆمارکراوەکەلەساڵی 1968تۆمارکراوە بەبێ مۆسیقا، بەس دەنگی خاڵە تاهیرە. هەشت گۆڕانی وپارچەمۆسیقایەک پێشکەش دەکرێت لەلایەن (ناسری ڕەزازی و غەزەل موستەفا.و ئاگرین دڵشاد.و هۆشمەند زاهیر".

تایەر تۆفیق لە ساڵی ١٩٢٢ ز دا لەشاری کۆیە ھاتۆتە دنیاوە، لەباوەشی خێزانێکی ھەژار چاوی کردۆتەوە و خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووە و لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەمەوە لەو کاتەی کە قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە بەھرەی گۆرانیبێژی لە لا تەقیوەتەوە و بووەتە سروودبێژێکی دەنگ خۆش و مامۆستاکانی ھانیان داوە سروود و گۆرانی بڵێ. تایەر تۆفیق لەسەرەتای ژیانی ھونەریدا کەوتووەتە بەر کاریگەریی گۆرانیبێژە لێھاتووەکانی ئەوسای کۆیە وەک سێوە و مەلا ئەسعەد و سوودێکی زۆریشی لە ھونەرمەند ئەحمەدی ‌حەمە مەلا وەرگرتووە، بەڵام کاتێک کە بازووی ھونەری گۆرانی گوتنی بەھێز بووە، ھەوڵی داوە دەنگ و ڕێبازی تایبەتی خۆی ھەبێ و لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابووردووەوە بووەتە گۆرانیبێژێکی خاوەن دەنگ و ڕێبازی تایبەتی خۆی. تایەر تۆفیق لە ساڵی ١٩٤٥ی ز-ەوە بووەتە سەر دەستەی مەقامبێژانی سەر شانۆی ئاھەنگەکانی نەورۆزی کورد و گەلێک گۆرانی نیشتمانی و نەتەوەیی بە دەنگە خۆشەکەی چڕیوە و گوێگرانی سەرسام کردووە، چونکە ھەم خاوەن دەنگێکی زوڵاڵی دڵکێش بووە و ھەم باشترین دەقی شاعیرە مەزنەکانی کوردی بۆ ئاوازەکانی ھەڵبژاردووە. تایەر تۆفیق شیعری شاعیرانی زۆری کردوە بە گۆرانی، وەکوو : لەسەر شەو و ڕۆژی داناوە لە سەر شیعری حاجی قادری کۆیی لەباخان ئاھ و ناڵێن دێ لە سەر شیعری وەفایی شیرین بەھارە لە سەر شیعری ئیبراھیم ئەحمەد گولی سەربەستی لە سەر شیعری بەختیار زێوەر بیست و ‌حەوت ساڵە لە سەر شیعری فایەق بێکەس تۆراوە دڵی من لەسەر شیعری بێخود و شاعیریرانی تر وەکوو : مستەفا بەگی کوردی، سافیی ھیرانی، تایەر بەگی جاف، عوسمان عەونی، ھەژار، ھێمن، گۆران، مەدھۆش، دڵدار، دڵزار، مەجید ئاسنگەر، بێخود، و شار‌ەزا. تایەر تۆفیق لەماوەی ژیانیدا شەش نامیلەکە و پەرتوکی بەو دەقە شیعریانەی بە گۆرانی گوتوونی بە چاپ گەیاندووە و لە ھەمویان باشترین پەڕتووکەکەی گوڵی سەربەستی"یە کە بە پێشەکی کەریم شارەزا لە ساڵی ١٩٨٣ بەچاپیگەیاندووە. لەبەرھەمەکانی تری کراس زەردێ ، شلێراوە شلێراوە ، نەسرین ئێوارە نەورۆزە لەرێکەوتی ٢٠.١٠.١٩٨٧ "تایەر تۆفیق"ی گۆرانیبێژی کورد لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە شاری کۆیە بە خاک سپێردرا.



PM:10:36:19/10/2018